لە دەڤەری راپەڕین كەسێك بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیر كرا

شوێنی نیشتەجێبوونی ئاشكرا دەكرێت

K24 - رانیە

هێزەکانی پۆلیسی تاوان لە سنووری بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین کەسێکیان دەستگیر كرد، كە بڕی 15 هەزار دۆلاری دزیووە  و دانیشی بە تاوانەکەیدا ناوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین: "تۆمەتبارەکە كاسبكارێكه‌ بە ناوی ( ر م ج ) و تەمەنی 28 ساڵە، ناوبراو دانیشتووی شارۆچکەی چوارقوڕنەی سنووری رانیەیه‌".

پۆلیسی راپەڕین ئەوەی خستووەتەڕوو: "ناوبراو دوای لێکۆڵینەوە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لەو بڕە پارەیەیش کە دزیویەتی، توانرا ده‌ست به‌سه‌ر  10 هەزار دۆلاردا بگیرێت. ئێستا ناوبراو بە ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی و بە فەرمانی دادوەر راگیراوە.