چیدیکە بە گوێرەی رووبەری ماڵەکان پارەی ئاو وەرناگیرێت

سیستمی زیرەکی ئاو لە سلێمانی جێبەجێدەکرێت

K24 – هه‌ولێر:

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی داوا لە ھاووڵاتیان دەکات پێوەری زیرەکی ھاوبەشی ئاو ببەستن، بەپێچەوانەوە بە پێبژاردن سزا دەدرێن.

بە گوێرەی بڕیاری بەستی پێوەری زیرەک، ھەر دوو مانگ جارێک پسوولەی ئاو بۆ ھاوبەشەکان دەگەڕێتەوە و بەپێ بڕی بەکارھێنانی ئاو پارە وەردەگیرێت.

سەربەست قادر، بەڕێوەبەری بەرێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە کوردستان24ی راگەیاند: "بەپێی پێوەری زیرەک، سیستمی ھەژمارکردنی بڕی بەکارھێنانی ئاو لە ڕووبەرەوە بۆ ئەو بڕەی  ھاوبەشەکان بەکاری دەھێنن دەگۆڕێت".

راشیگەیاند: "دوو مانگ جارێکیش، بڕی بەکارھێنانی ئاو و پارەکەی ھەژمار دەکرێت، کاری بەستنی پێوەر و کۆکردنەوەی پارەی بەکارھێنانی ئاو لەلایەن ئەو کۆمپانیایەی کەرتی تایبەت دەکرێت کە تەندەریان بۆ دەرچووە".

H.J