شارەوانیی هەولێر: 91 پارچە زەوی بۆ پڕۆژە پیشەسازییەکان تەرخان دەکرێن

 سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ گەشەپێدانی کەرتی پیشەسازی و پشتگیریکردنی بەرهەمی ناوخۆیی، 91 پارچە زەوی بۆ پڕۆژە جیاوازەکانی پیشەسازی لە سنووری پارێزگای هەولێر تەرخان کران.

ئەمڕۆ سێشەممە، 21ـی نیسانی 2026، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: لە کۆبوونەوەی ئەمرۆ لەگەڵ پارێزگای هەولێر لەگەڵ یەکە ئیدارییەکان بڕیار درا بە تەرخانکردنی 91 پارچە زەوی بۆ پرۆژە پیشەسازییەکان.

سەرۆکی شارەوانیی هەولێر گوتیشی: پارچە زەوییەکان دەکەونە دەورووبەری هەولێر و بەگوێرەی پێویستی شوێنەکان تەرخانکراون، ئامانج لێی خزمەتکردنی زیاتری بواری پیشەسازییە لە شاری هەولێر.

لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،  ژمارەیەکی زۆر مۆڵەتی وەبەرهێنان بە پڕۆژەی پیشەسازی دراوە وەک: پیشەسازییەکانی خۆراک، ئاسن، چیمەنتۆ، و کەرەستەی بیناسازی، هەروەها ناوچەی پیشەسازیی خۆراک لە دهۆک: یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکان کە ئامانجی ساغکردنەوەی بەرهەمی جوتیاران و گۆڕینیانە بۆ بەرهەمی پیشەسازی.

هەروەها ناوچەی پیشەسازیی زێت: کارکردن بۆ دروستکردنی ناوچەی پیشەسازیی هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، پەرەپێدانی ناوچە پیشەسازییەکان لە هەولێر، سلێمانی و ناوچە جیاوازەکان بۆ کۆکردنەوەی کارگەکان لە شوێنێکی رێکخراودا.

هەرێمی کوردستان لە بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی و ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی پتر لە 10 ملیۆن تۆنی هەیە.