گه‌رمیان.. به‌هۆی پێكدادانی دوو بارهه‌ڵگر پێنج كه‌س برینداربوون
بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی رێگه‌كه داخراوه و دواتر كراوه‌ته‌وه
K24 - گه‌رمیان:
به‌هۆی پێكدادانی دوو بارهه‌ڵگر له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان كفری و كه‌لار، پێنج كه‌س برینداربوون، كه سێ له برینداره‌كان منداڵن.
یه‌كێك له بارهه‌ڵگره‌كان له جۆری مانه و ئه‌وی دیكه‌ش جۆریش هیوندای 2 تۆنیییه، كه له‌سه‌ر رێگه‌كه به یه‌كیان داداوه و به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌سه‌كه برینداربوونه.
دوای رووداوه‌كه‌ش، برینداران گوازراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، باری ته‌ندرووستییان جێگیره و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان نییه.
به‌هۆی رووداوه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیی رێگه‌كه داخراوه، تا ئه‌و كاته‌ی تیمه‌كانی هاتووچۆ گه‌یشتوونه‌ته رێگه‌كه‌یان كردووه‌ته‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)

.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م