هاووڵاتییه‌ك له نزیك حاجی ئۆمه‌ران هه‌ڵدێرا و له رووباردا خنكا
ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سۆران ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی پێنجوێن و دانیشتووی پارێزگای سلێمانی، پاش هه‌ڵدێرانی له كوێستانی كونهڕێ، له‌نێو ڕووبارێكی بناری چیای ههڵگورددا خنكا.
په‌رویز حوسێن، ڕێپێدراوی به‌رگری شارستانی چۆمان به كوردستان24ـی ڕاگه‌یاند: "هاووڵاتی (ئه‌نوه‌ر فه‌قێ مسته‌فا) له‌دایك بووی ساڵی 1969، خێزانداره و باوكی 7 منداڵه، به‌مه‌به‌ستی هێنانی گژوگیای به‌هاره چۆته كوێستانی كونهڕێ له گوندی گونده‌ژۆر له‌سنوری شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران له‌نزیك سنووری نێوان باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌هۆی هه‌ڵدێران و كه‌وتنه نیو ڕووبار گیانی له‌ده‌ستداوه".
هه‌روه‌ها گووتی: "له كاتی رووداوه‌كه‌دا ئه‌و پیاوه چواركه‌سی له‌گه‌ڵ بووه، دوانیان برازا و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش خوارزای بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئێستا خه‌ریكی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ن و دوای ڕێوشوێنی پێویست ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی سۆران ده‌كرێت.