9938 سكاڵا له‌باره‌ی پێشێلكاری دژی موڵكی گشتی چاوه‌ڕێی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن
به‌ر له پێكهێنانی داوا له حكوومه‌تی نوێ ده‌كرێت رووبه‌ڕووی داگیركردنی موڵكی گشتی ببێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
چاوەڕێ دەکرێت لە کابینەی داهاتوو 9938 سکاڵا لە بارەی داگیرکردن و دەستدرێژی بۆ سەر موڵك و ماڵی گشتی و زەوی کشتوکاڵی، لە دادگاکان یەکلایی بکرێنەوە. داواکاری گشتی و وەزارەتی داد و لیژنەی کشتوکاڵیش له په‌رله‌مانی كوردستان هیوایان بە کابینەی نوێی حکوومەتە، بۆ کۆتاییهێنان و بنبڕکردنی ئەم گەندەڵیە بۆ سەر موڵکی گشتی.
له‌كاتێكدا لە شار‌و شاروچکەکانی هەرێمی کوردستان دەستدرێژی بۆ سەر موڵك و ماڵی گشتی و داگیرکردنی زەوی کشتوکاڵی و دەستبەسەراگرتنی زەویەکان یەکێکە لەو گەندەڵيانه‌ى بە تەواوەتی چارسەر نەکراون. وەك تەواوی کەیسەکانی گەندەڵی چاوەرێ دەکرێت، له کابینەی نۆیەم كار له‌سه‌ر بۆ چارەسەركردنی ئەم کێشەیه بكرێت.
بەپێ داتاكانيش کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌به‌رده‌م 9938 سكاڵایه، كه یەکلايی نەکراونەتەوە و چاوەڕێی پێکهێنانی ئەم حکوومەتە دەکه‌ن بۆ یەکلایکردنەوەی ئەم کەیسانە. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دادیش ده‌ڵێت: هیوامان بە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانه، بۆ ئه‌وه‌ی ئەو کەیسانە یەکلایی بکاتەوە.
وه‌ك ده‌شگوترێت، بارودۆخی سیاسی لە رابردوو هۆکار بوو بۆ داگیرکردنی موڵك و ماڵی گشتی، بە تایبەت زەویە کشتوکاڵیەکان، ئەمەش گرفتی بۆ کەرتی کشتوکاڵ دروستکردوە، له‌مباره‌شه‌وه سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه: هیوامان بە کابینەی تازە هەیە ئەم داگیرکاریە لەسەر زەوی کشتوکاڵی کۆتای پێ بهێنێت و دەشڵێت: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاوکاری حکوومەت دەبین.
پێکهێنانی کابینەی نۆیه‌مى حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیوایەکی لای تەوای چین وتوێژەکان دروستکردووە, کە ئەم کابینەیە لەسەرجەم سێکتەرەکان چاکسازی ئەنجام بدات, بە تایبەت لە سێکتەری موڵك و ماڵی گشتی, کە هەزاران سکاڵا لە دادگان و دوای یەکلایکردنەوەیان چاوەرێی حکوومەتی تازەن كه به‌دواداچوونى بۆ بكات.
H.B