28 ساڵ بەسەر پێکهێنانی یەکەمین کابینەی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا تێدەپەرێت
په‌رله‌مانتار و وه‌زیرانی ئه‌وكات باس له جیاوازییه‌كانی ئه‌وكات و ئێستا ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
28 ساڵ بەسەر پێکهێنانی یەکەمین کابینەی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا تێدەپەرێت, لە کابینەی یەکەم تا هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نۆیەم کۆمەڵێك قۆناغى جياواز هەن. پەرلەمانتارانی خولی یەکەمی پەرلەمان و وەزیرەکان باس لە جیاوازیەکانی ئەو کاتە و ئێستە دەکەن و پێشبینی دەکەن, ئەم کابینەیە یەکێك بێت لە کابینە بەهێزەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
کابینەی یەکەم لە نێوان پارتی و یەکێتی پێکهێنرا, بە پێچەوانەوە کابینەی نۆیەم جگە لە 3 حيزبە سەرەکییه‌كه پێکهاتەکانیش بەشدارن و ئۆپۆزسیۆنیش چاودێری کابینەکە دەکات.
دوای ئەم وتاری سەرۆك بارزانی لە بەردەم جەماوەری شاری کۆیە, لایەنە سیاسیەکانی بەرەی کوردستانی ئەو کات رێککەوتن, بۆ ئەنجامدانی یەکەمین هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان, لە رۆژی 4ی 7 ساڵی1992 یەکەمین کابینەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی فواد مەعسوم دامەزرا.
ئيدريس هادى, وەزیری گواستنەوە گەیاندنی کابینەی یەکەمى حكوومه‌تی هه‌رێم له‌مباره‌یه‌وه باس لە قۆناغە سەختەکانی بەردەمی کابینەکەیان دەکات بەراورد بە کابینەی نۆییەم و دەڵێت: ئەو کات سەرچاوەی داهاتی حکوومەت دەروازەی ئیبراهیم خەلیل و کەمێك داهاتی ناوخۆ بوو, بەڵام لەم قۆناغە بۆ کابینەی نۆیەم جیاوازترە, بە تایبەت لە رووی پەیوەندیه نێودەوڵەتیەکان و لێكتێگه‌یشتنی باشی نێوان هەولێر و بەغدا.
خولی یه‌كه‌می پەرلەمانی کوردستان له ساڵی 1992 هەڵبژێردرا، ئەو کات 3 فراکسیۆن هەبوون, ئەوانیش: پارتی, یەکێتی و فراکسیۆنی مۆر بوون.
ئەندامانی ئەو خولەی پەرلەمان دەڵێن: ئەزموونی پەرلەمانتاری لەو خولە کەم بوو, بە تایبەت هەرێمی کوردستان یاسای تایبەت بە خۆی نەبوو، له‌مباره‌شه‌وه هه‌ریه‌ك له شێروان حه‌یده‌ری، په‌رله‌مانتاری یه‌كه‌م خولی په‌رله‌مانی كوردستان و جه‌مال قاسم، په‌رله‌مانتاری دووه‌م خولی په‌رله‌مان ده‌ڵێن: ئەو کات بڕیاربەدەستانی پارتی و یەکێتی ئەندامی پەرلەمان بوون، ئەزموونی کابینەی یەکەم و پەرلەمان بە بناغە دادەنێن بۆ کابینەکانی دواترى حکوومەتی هەرێمی کوردستان. پێشنیازیش بۆ ئەو کابینەیە دەکەن, جگە لە کێشە سیاسیەکان, کێشەکانی هەولێر و بەغدا چارەسەر بکات.
دوای ساڵی 1992 هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان کراوە و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش 8 کابینەی پێكهێناوە. لایەنە سیاسیەکان لە گفتوگۆدان بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی, په‌رله‌مانتاره به ئه‌زموونه‌كانی خوله‌كانی پێشوش پێشنیاز دەکەن, ئەم کابینەیە کێشەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات و سوود له قۆناغی ئيستاى حوكمرانى هه‌ريمى كوردستانيش وه‌ربگیرێت، له رووی سیاسی، ئابووری، هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی، كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كانی كابینه‌كانی رابردوو جیاوازتره.
H.B