كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه په‌رله‌مانی كوردستان متمانه به كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ده‌دات
ئه‌م هه‌فته‌یه سیڤی كاندیدانی سه‌رجه‌م لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی حكوومه‌ت ده‌گاته په‌رله‌مان
K24- هه‌ولێر:
کۆتایی ئەم ھەفتەیە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، لە پەرلەمانی کوردستان متمانەی پێدەدرێت، ناوەراستی ئەم ھەفتەیەش سیڤی سەرجەم لایەنەکانی پێکھێنەری حکوومەت دەگاتە پەرلەمان، یەکێتی كاندیدەکانی ئاشکرا کرد و بە پێویستیشی دەزانن، لە وادەی دیاریکراودا کابینەی نوێ رابگەیەندرێت.
زیاد جه‌بار، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌و پرسه ده‌ڵێت: دوای ئه‌وه‌ی ناوی ته‌واوی كاندیدان یه‌كلایی كرانه‌وه، حیزبه‌كه‌ی به پێویستی ده‌زانێت، كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم له واده‌ی دیاریكراودا رابگه‌یه‌ندرێت.
پارتیش كه سوورە لەسەر ئەوەی کە پێویستە کابینەی نۆیەم، لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا پێک‌بێت، چیا شه‌ریف، په‌رله‌مانتاری ئه‌و حیزبه ده‌ڵێت: دانوستانەکان بە کۆتا ھاتوون و ماوەتەوە، به‌شێك له لایەنەکان سیڤی كاندیدەکانیان رادەستی سه‌رۆك وەزیرانی راسپێردراو بکەن، بۆ ئەوەی بەزوويی بگه‌یه‌ندرێنه دەست پەرلەمانتاران.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێکھاتەکان دوو وەزارەتیان لە کابینەی نۆیەم بەرکەوتووە، ھەرزوو سیڤی کانیدەکانیان پێشکەشکردووە، له‌مباره‌شه‌وه ئایدن مه‌عروف، په‌رله‌مانتاری پێكهاته‌ی توركمان له په‌رله‌مانی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، نابێت پێكهێنانی حكوومه‌ت لەو وادە یاساییەی بۆی دیاریکراوە، زیاتر دوا بخرێت.
پێویستە ٤٨ کاتژمێر به‌ر له‌و دانیشتنەی کابینەی نۆیەم متمانەی پێبدرێت، سیڤی سەرجەم کاندیدی حیزبەکان بۆ پۆستە حکوومیەکان، بگاتە دەست پەرلەمانتاران، بۆ ئەوەی تێبینی و سەرنجەکانیان لەسەر ھەر کاندیدێك بخەنەروو.
H.B