بە ھەوڵی حكوومەتی ھەرێم 11 شوانە كوردەكە لەلایەن ھێزەكانی ئێرانەوە ئازاد كران

ئەمڕۆ لە سنووری حاجی ئۆمەران دەستگیر كرابوون

K24 - چۆمان

كەمێك پێش ئێستا ئەو 11 شوانەی كورد كە لەلایەن ھێزەكانی ئێرانەوە لە سنووری حاجی ئۆمەران دەستگیر كرابوون بە ھەوڵی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئازاد كران.

تەیفور محەمەد، پەیامنێری كوردستان24 لە دەڤەری سۆران رایگەیاند: "ئێستا حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر خەتە، بۆ ئەوەی مەڕو ماڵاتی ئەو شوانانە كە لەلایەن ھێزەكانی ئێران دەستی بەسەردا گیراوە بۆیان بگەڕێندرێتەوە".

پێشتر ئه‌حمه‌د قادر، قایمقامی چۆمان بە كوردستان24ی راگەیاندبوو، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە رێگەی پەیوەندییەكانییەوە لە ئێران له‌ ھەوڵی بەردەوامە دایە، بۆ ئازادكردنی ئەو 11 شوانە،.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 11 شوانی كورد لە كوێستانەكانی سنووری حاجی ئۆمەران لە لایەن ھێزەكانی ئێران دەستگیر كران و دەستیش گیرا بەسەر زیاتر لە 400 سەر مەڕ و ماڵاتیان.

ھ.م