سۆران.. له 40 رۆژدا 9 كه‌س له رووباره‌كاندا خنكاون
تا ئێستا ته‌رمی دوو له‌وانه نه‌دۆزراونه‌ته‌وه
K24 – سۆران:
له ماوه‌ی چل رۆژدا 9 كه‌س له ئاوی رووبار‌و تاڤگه‌كانی سنووری قه‌زای سۆران خنكاون، كه حه‌وتیان گه‌شتیار بوونه و تا ئێستا ته‌رمی دوو له‌وانه نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
به‌رپرسانی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانیش هۆكاره‌كه‌ی بۆ كه‌مته‌رخه‌می گه‌شتیاران و به‌شێك له خاوه‌ن ناوچه گه‌شتیارییه‌كان ده‌گێڕنه‌وه.
له‌كۆی نۆ حاڵه‌تی خنكان، حه‌وتیان له گه‌شتیاران بوونه و له‌هاوینه‌هه‌وار و ناوچه‌گه‌شتیاره‌كاندا خنكاون، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش نه‌بوونی مه‌رجی پارێزراوی هه‌ندێك له شوێنه گه‌شتیارییه‌كان به هۆكاری زۆربوونی حاڵه‌ته‌كان ده‌زانن.
ئه‌مساڵ خنكان له ناو ئاوی رووبار و تاڤگه‌كان به به‌راورد به‌ساڵانی رابردوو، ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماركردووه و تا ئێشستاش ته‌رمی دوو له قوربانییه‌كان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.