وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم پێشنیاز ده‌كات جامی ره‌ش ئاسایی بێت و باجی له‌سه‌ر دابنرێت

پەرلەمانی کوردستان پێی وایە، ئەم پێشنیازە بۆ ھەرێمی کوردستان گونجاوە

K24 – هه‌ولێر:

پێشنیاز کراوە حكوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە بەرامبەر وەرگرتنی باجی ساڵانە، قەدەغە لەسەر ئۆتۆمبێلی جام رەش ھەڵبگرێت.

عوسمان كه‌ریم سواره‌، جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە و ئاسایش و ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان پێی وایە، ئەم پێشنیازە بۆ ھەرێمی کوردستان گونجاوە.

گوتیشی: لیژنه‌كه‌یان پێشوازی لە پێشنیازەکەی وەزارەتی ناوخۆ دەکات، چونكه‌ پێیان وایە ئەگەر بکرێتە بڕیار، ساڵانە داھاتێک بۆ حکوومەتی ھەرێم دەستەبەر دەکات، کۆتایش بە گلەیی و گازندەی ئەو کەس و لایەنانە دێنێت، کە دەیانەوێت ئۆتۆمبێلەکانیان جام ڕەش بێت.