زۆربهی لایهنه كوردییهكان دژی روخاندنی حكوومهتی عهبدولمههدین
"دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق و ھەڵوەشاندنەوەی حکوومەت چارەسەری کێشەکان ناکات"
K24- ههولێر:
زۆرینەی فراکسیۆنە کوردستانیەکان، لەگەڵ ھەڵوەشاندنەوەی کابینەکەی عادل عەبدولمەھدی نین، چونکە پێیان وایە یەکەم سەرۆك وەزیرانی عێراقی نوێیە، ھەوڵی تۆخکردنی دۆستایەتی لەگەڵ کورد دەدات، بۆیە ھەڵبژاردنی پێشوەخته و پێکھێنانی کابینەیەکی دیکە، ھەمان تاس و ھەمان حەمامە، لەبەر زۆری ئەرکە کەڵەکەبووەکان و داواکاریە قورسەکان، چارەسەرکان خێرا نابن.
بەختیار شاوەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت: دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق و ھەڵوەشاندنەوەی حکوومەت چارەسەری کێشەکان ناکات، بەڵکو عێراق بهرهو تونێلێکی تاریکتر دهبات.
هاوكات عومەر نورەدینی، مامۆستای زانکۆش بە پێوستی دەزانێت، لایەنە سیسایەکانی عێراق لە شوێنی گۆرینی حکوومەت بیرکردنەوەی سیاسی خۆیان لە ھەمبەر دەوڵەتداری و بەرێوەبردنی وڵات بگۆرن و دەست تێوەردانی نەرێنی وڵاتان لە وڵاتەکەیان دووربخەنەوە.
خۆپیشاندان و ئاڵۆزیەکانی عێراق بەردەوامن، سەرەڕای دەیان کوژرا و ھەزاران بریندار، ھێشتا خۆپیشاندەران لە داواکردنی داخوازیەکانیان بەردەوامن، ھەرسێ سەرۆکایەتیەکەش لەسەر ھێڵن، دوا جار کار گەیشتە ئەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بۆ راگرتنی خۆپیشاندانەکان، پلانێکی چاکسازی ١٧ خاڵی رابگەیەنێت.
H.B