موگرینی: هۆشداریمان دابووه توركیا كه هێزه كوردییه‌كان بانگهێشتی ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن
ئێمه یاریزانێكی سیاسیین
K24 – هه‌ولێر:
فێدریكا موگرینی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، رایگه‌یاند، یه‌كێتی ئه‌وروپا یاریزانێكی سیاسییه نه‌ك سه‌ربازی و به‌رده‌وام پشتیوانیمان له هێزه كوردییه‌كانی سووریا كردووه.
موگرینی له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری كوردستان24 له برۆكسل، گوتی: پێویسته پرسیاری هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌مه‌ریكییه‌كان بكرێت، چونكه ئه‌وان هاوپه‌یمانی هه‌سه‌ده بوون. یه‌كێتی ئه‌وروپا یاریزانێكی سیاسی بووه نه‌ك سه‌ربازی له سووریا.
گوتیشی: قه‌یرانی سووریا سیاسییه و ده‌بێت به سیاسی چاره‌سه‌ر بكرێت، نه‌ك به سه‌ربازی. له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا ئه‌وه‌م بیستووه، كه یه‌كێتی ئه‌وروپا ناتوانێت هێرشه‌كانی توركیا رابگرێت. ئێمه یاریزانێكی سه‌ربازی نیین. وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا هێزی سه‌ربازیان له‌وێ هه‌یه. ئێمه پشتیوانی له رێگه‌ی دیپلۆماسی ده‌كه‌ین، نه‌ك سه‌ربازی.
هه‌روه‌ها گوتی: له شه‌ڕی دژ به داعشدا ئێمه‌ش هاوكار بووین، به تایبه‌تی بۆ هێزه كوردییه‌كان. ئه‌و پشتگیرییه‌ش هیچ كاتێك رانه‌گیراوه. به‌رده‌وام سووربووین له‌سه‌ری. بیرم دێت له باره‌ی ئه‌م پرسه‌وه چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا كردووه. پێش هێرشه‌كانی توركیا، چه‌ندین جار ئه‌م مه‌ترسییه‌مان به توركیاش راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر هێرش بكات، هێزه كوردییه‌كان ناچار بن ئه‌سه‌د بانگ بكه‌نه‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان. ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگرین، رژێمی ئه‌سه‌د ده‌بێت به‌رپرسیار بێت له‌و تاوانانه‌ی له چه‌ند ساڵی رابردوودا كردوویه‌تی. سه‌ره‌ڕای ناكۆكییه‌كانمان ده‌بێت رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ قه‌یرانی سووریا بدۆزرێته‌وه. ئێستاش كات ماوه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی سیاسی. ده‌زانم وڵاتانی زلهێزی ناوچه‌كه ناكۆكی زۆریان له باره‌وه هه‌یه.