ژمارەی پەنابەرانی کەمپی بەردەڕەش 10 هەزاری تێپەڕاند

پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن

K24 – هه‌ولێر:

ژمارەی پەنابەرانی روژئاوای کوردستان لە کەمپی بەردەرەش 10 ھەزار کەسی تێپەڕاند.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەزار و 700 پەنابەر لە رۆژئاوای کوردستانەوە خۆیان گەیاندە کەمپی بەردەڕەش سەر بە پارێزگای دهۆک و بەمەش ژمارەی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان لەو کەمپە بۆ 10 هەزار و 87 کەس بەرزبووەوە.

پەیامنێری کوردستان24 ئاشکرایکرد، کەمپەکە چیدی توانای وەرگرتنی پەنابەرانی نەماوە و پێویست دەکات کەمپێکی دیکە بکرێتەوە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناچوونی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان کە بەهۆی هێرشەکانی تورکیا و میلیشیکانی روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە، رێکاری پێویستی گرتووەتە بەر. داواش لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات، هاوکارییەکانیان بگەینە هەرێمی کوردستان.

H.J

Fly Erbil Advertisment