ئه‌مڕۆ دوو كه‌س له خۆپێشاندانه‌كانی به‌سره‌دا كوژران
ژماره‌یه‌كیش برینداربوون
K24- هه‌ولێر:
له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌نده‌ری ئوم قه‌سر له شاری به‌سره رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كاندا روویدا، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان 2 كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون، له‌كاتێكدا به‌شێك له میدیاكان باسی كوژرانی یه‌ك كه‌س ده‌كه‌ن.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك هه‌واڵی كوژرانی ئه‌و دوو كه‌سه‌ی بۆ میدیاكان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاشكرا بكرێت، ئاخۆ كوژراو و برینداره‌كان له ریزی خۆپێشانده‌رانن یانیش سه‌ر به هێزه ئه‌منییه‌كانن.
به‌گوێره‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كیش كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه، له دیمه‌نه‌كانیان نیشان ده‌درێت كه خۆپێشانده‌ران له ناوچه‌یه‌كی ئوم قه‌سه‌ر ده‌ستیان به‌سه‌ر تانكێكی سه‌ربازیی سه‌ر به فیرقه‌ی 9ی سوپای عێراقیاندا گرتووه.
چالاكوانان رایانگه‌یاندووه، هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئوم قه‌سر بۆ ناو به‌نده‌ره‌كه كشاونه‌ته‌وه و تانكه سه‌ربازییه‌كه‌یان جێهێشتووه و خۆپێشاندانیش له‌و ناوچه‌یه به‌رده‌وامه.
اليوم صباحا فشلت عملية فتح ميناء أم قصر
— مصطفى الغزي?? (@Mustafa____313) November 5, 2019
من قبل الفرقه التاسعه وقوات الشغب
وتمكن المتظاهرين من ردهم وأخذ (دبابه) وسياراتهم
والآن الشارع بيد المتظاهرين.... pic.twitter.com/8d1cDnno4J
ئاماژه‌ییان به‌وه‌ش داوه، هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئوم قه‌سر بۆ ناو به‌نده‌ره‌كه كشاونه‌ته‌وه و تانكه سه‌ربازییه‌كه‌یان جێهێشتووه و خۆپێشاندانیش له‌و ناوچه‌یه به‌رده‌وامه.
H.B