واشنتن: له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا ده‌مێنینه‌وه
له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیه‌وه به‌كار ده‌هێنرێت
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، كۆشكی سپی هیچ رێنماییه‌كی نوێی له باره‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت راشیگه‌یاندووه، ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌یه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیه‌وه به‌كار ده‌هێنرێت و سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) كۆنترۆڵی ئه‌و كێڵگه نه‌وتییانه‌ی كردووه. ئه‌ركی ئه‌مه‌ریكاش دابینكردنی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌یه كه نه‌وتیان لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و ئه‌وه‌ش ئه‌ركێكه له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی دژ به داعشدا ئه‌مه‌ریكا پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بێت.
مه‌زنده ده‌كرێت، له ئێستادا 800 سه‌ربازی سووپای ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا و بنكه‌ی سه‌ربازی ته‌نه‌ف له باشووری سووریا مابنه‌وه.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، له سووریا بۆ نه‌وت و پاراستنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان ده‌مێننه‌وه.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ڕ