خۆپیشاندانهكانی عێراق قهیرانێكی نوێی له نێوان ئێران و ئهمهریكا درووستكردووه
داوا دەکەن سەرۆک وەزیران دەستلەکاربکێشێتەوە
K24 – ههولێر:
دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق یاخود مانەوەی لە پۆستەکەیدا قەیرانێکی نوێی لە نێوان تاران و واشنتن دروستکردووە، ئەمریکییەکان لەگەڵ مانەوەی سەرۆک وەزیرانن و بە هاوڕێی و هاوپەیمان پێناسەی دەکەن، لەبەرامبەریشدا، لایەنە شیعەکان داوا دەکەن، سەرۆک وەزیران دەستلەکاربکێشێتەوە و کەسێکی دیکە بۆ ئەو شوێنە دیاریبکرێت.
هاوکات، میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، موقتەدا سەدر جارێکی دیکە سەردانی تارانی کردووە، بەبڕوای چاودێرانی سیاسیش سەردانەکە پەیوەندی بە دۆخی ئێستای عێراق هەیە.
لینزی گراهام، سیناتۆری دیاری کۆمارییەکان لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاندووە، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیران هاوڕێی ئەمریکایە و پاڵپشتییەکی گەورەی کورد و سوننەشی هەیە، ئومێدی خواستووە سەرۆک وەزیران بتوانێت چارەسەری قەیرانی ئێستای عێراق بکات.
لە چەند رۆژی رابردوودا، حکومەتی ئێران بە فەرمی ئۆباڵی رووداوەکانی ئێستای عێراقی خستە ئەستۆی هەریەک لە وڵاتانی سعودیە، ئیسرائیل و ئەمریکا، هەروەها ئەو وڵاتانەی بە هاندانی خۆپیشاندەران دژ بە حکومەت تۆمەتبارکرد، بەڵام هەرچی لایەنە شیعەکان سوورن لەسەر ئەوەی سەرۆک وەزیران دەست لە پۆستەکەی هەڵگرێت، بۆیە بەبڕوای چاودێرانی سیاسی ئێران بەرپرسیاری یەکەمی ئەو رووداوانەیە، کە لە عێراق روودەدەن، هەروەها لەگەڵ لەکارلادانی سەرۆک وەزیرانە.
له لایهكی دیكهوه، لە بەردەوامی خۆپیشاندانەکان زۆربەی شەقام و رێگە سەرەكییەكانی شاری بەغدا لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە داخران، كە بەهۆیەوە رێگەی هاتوچۆ لە شارەكەدا پەكخرا و قەرەباڵغیەكی زۆر دروستبوو، هێزە ئەمنییەكانیش ناچاربوون دەستوەردان بكەن بۆ كردنەوەی رێگا و شەقامەكان.