حكوومه‌تی عێراق مووچه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی راگرت
"بەغدا پرۆژەیاسایەکی نوێی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئامادە کردووە"
K24- هه‌ولێر:
حکوومەتی عێراق مووچە و ئیمتیازاتی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی راگرت و پڕۆژهیاسایێكیشی بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ئاماده كردووه.
عیرفان كه‌ركووكی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوویش دەڵێت: ئەم مانگەوە مووچەکە بڕاوە، لە بارەی ئەم رێکارانەش بە نادەستووری ناوی دەبات و دەڵێت: بەغدا پرۆژەیاسایەکی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئامادە کردووە.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه مەدەحەت سلێمان، چاودێری سیاسی دەڵێت: مەترسی گەڕانەوەی مەرکەزیەت هەیە و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه، به‌غدا پارێزگار بەزۆر به‌سەر پارێزگاکاندا بسەپێنرێت.
بڕیاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی حکوومەتی عێراق بەشێکیان بۆ ئەوەی دەگەرێنیدرێتەوە، کە گرژی شەقامەکانی عێراقی پێ هێور بکرێتەوە، بە تایبەت راگرتنی کاری ئەنجوومەنی پارێزگاکان و مووچە و ئیمتیازاتەکانیان، ئەندامانی ئەنجوومەن و چاودێرانیش پێشبینی گەرانەوەی مەرکەزیەت دەکەن و ئەو هەوڵانەش رەت دەکەنەوە.
H.B