شەش گۆڕانکاری لە مێشکی خانمان دوای منداڵبوون روودەدات
منداڵبوون دایکان دەگۆڕێت
K24 – ههولێر:
منداڵبوون یەکێکە لەو ئەزموونانەی گۆڕانکاریی زۆر بەسەر خانماندا دەهێنێت، ئەمەش بەهۆی گۆڕینی هۆرمۆنەکان و بوونی ئازارێکی زۆرە، بەڵام لەم بابەتەدا، باس لە کاریگەری منداڵبوون لەسەر مێشکی خانمان دەکەین.
پەیوەندی نێوان دایک و منداڵ
دانیەل ئاتکینسۆن، پزیشکی نەخۆشییەکانی خانمان دەڵێت، کاتێک دایک منداڵەکەی بۆ یەکەمجار دەبینێت، دڵی پڕ دەبێت لە خۆشەویستی و زۆر خێرا وابەستەی منداڵەکەی دەبێت، ئەمەش بەهۆی دەردانی هۆرمۆنی ئۆکسیتۆسینەوە دەبێت.
بچووک بوونەوەی قەبارەی مێشک
هەندێک توێژینەوە بە بەکارهێنانی پشکنەری ئێم ئاڕ ئای تێبینی ئەوەیان کردووە، لە دوای منداڵبوون، قەبارەی مێشکی خانمان بە بڕێکی زۆر کەم بچووک دەبێتەوە و ئەم گۆڕانەش بۆ ماوەی دوو ساڵ بەردەوام دەبێت.
سەرئێشیەکی زۆر
بەهۆی کەم خەویی، فشاری دەروونی، ماندوویەتی و تێکچوونی ژەمەکانی خواردن، ئەگەر هەیە خانمەکە دووچاری سەر ئێشەیەکی زۆر ببێت، بەڵام لەگەڵ باشبوونی خەو و خواردنی تەندروست، ئەم سەر ئێشەیە نامێنێت.
دڵەڕاوکێ
دایکان ئەگەری هەیە دووچاری دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی ببن، ئەمەش لەبەر ئەو بیر و خەیاڵانەی بەردەوام لە بارەی خواردن و جلی منداڵەکانیان لایان دروست دەبێت. بە تایبەتیش بیرکردنەوە لە چۆنیەتی پەیوەندی لەگەڵ هاوسەرەکەی دوای منداڵبوون.
دڵخۆشییەکی زۆر
ئەگەرچی دایکان دووچاری فشاری دەروونی دەبن، بەڵام بەهۆی دەردانی چەند هۆرمۆنێک دایکەکە دڵخۆشییەکی زۆر دایدەگرێت.
پەرۆشی زۆر
دوای منداڵبوون، دایکان زۆر پەرۆش دەبن. بەردەوام لە پلەی گەرمی، هەناسەدان و تەندروستی منداڵەکەی دەکۆڵێتەوە. ئەمەش شتێکی سروشتی و ئاساییە.
تەواوی ئەم گۆڕانکاریانە لە مێشکدا روو دەدەن دەگەڕێنەوە دۆخی سروشتی خۆیان دوای منداڵبوون تەنانەت ئەوانەشی کە دایکان وادەزانن لە کۆنتڕۆڵ دەرچوون.
Yahoo