هەولێر.. دیدارێك بۆ رێکخستنەوەی کاری میدیاکان بەڕێوەچوو
راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێم: ده‌بێت میدیاکان گوتارێکی یەکگرتوو و نیشتمانی‌یان هەبێت
K24- هه‌ولێر:
له شاری هه‌ولێر دیدارێك بۆ رێكخستنه‌وه‌ی كاری میدیایی به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كگوتاری بابه‌تی میدیایی به‌جۆرێك كرایه‌وه، كه به‌رهه‌م و بابه‌ته رۆژنامه‌وانییه‌كان له زیان بە ئاسایشی نیشتمانی نەگەیەنن.
دیداری نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسانی کوردستان، دیدارێك بۆ رێکخستنەوەی کاری میدیا لە ھەرێمی کوردستان، رۆژنامەنووسانی کوردستان، عێراق، نێودەوڵەتی، لە ماوەی دوو رۆژدا شەن و کەوی گرفتەکانی بەردەم کاری میدیا و رێکخستنەوەی پیشەکە دەکەن، له‌مباره‌شه‌وه زیره‌ك كه‌مال، راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، پێویسته میدیای کوردستان یەکگووتاری نیشتمانی ھەبێت و لەژێر یەك چەتر کۆبکرێتەوە.
بە رای شارەزایانیش نەبوونی یاسایەکی پێویست و گشتگیر بۆ کاری رۆژنامەوانی لە ھەرێمی کوردستان، گرفتی سەرەکی بەردەم کاری میدیایە، بۆیە سەندیکای رۆژنامەنووسان بە ھاوکاری کەسانی ئەکادیمی دەیەوێت، بۆ پرۆژەیەکی گشتگیر و ھاوبەش، ئەو زۆری و بۆریەی لە کاری میدیایی ھەیە، رێکبخاتەوە.
دوو پێشنیاز بۆ رێکخستنەوەی کاری میدیایی ده‌كرێن، ماددەی ٣٥ کە تایبەتە بە کاری رۆژنامەوانی لە ھەرێمی کوردستان ھەموواربکرێتەوە، یان رەشنووسی پرۆژەکە ئەنجوومەنی باڵای راگەیاندن قبوڵ بکرێت و لەژێر رۆشنایی ئەو پرۆژەیە و بە یاسایەکی نوێ، کاری رۆژنامەوانی لە ھەرێمی کوردستان رێکبخرێتەوە.
H.B