رووسیا یەکەم تۆڕی ئینتەرنێتی سەربەخۆ تاقیدەکاتەوە
رووسیا ئامانجییەتی گەرەنتی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە ژێر هەر بارودۆخێکدا بکات
K24 - ھەولێر
بە مەبەستی بەکارهێنانی ئینتەرنێتێکی سەربەخۆ کە پەیوەست نەبێت بۆ تۆڕی جیهانی رووسیا چەندین تاقیکردنەوەی ئەنجامدرا.
رووسیا بەو هەوڵەی دەیەوێت لەژێر هەر بارودۆخێکدا خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لەسەر خاکی وڵاتەکەی نەپچڕێت.
ئەو تاقیکردنەوانە بە بەشداری دامەزاراوەکان و لایەنە ئەمنییەکانی دەوڵەت بەڕێوەچوو، بۆ ئەوەی کارکردنی پەیوەندییەکان و نامەی ئەلیکترۆنی لە سەرانسەری وڵات تاقی بکرێتەوە.
جێگری وەزیری پەیوەندییەکانی رووسیا لە لێدوانێکی بۆ رۆیتەرز رایگەیاند، بە گوێرەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان دەرکەوتووە، ئاژانسەکانی حکوومەت و بەکاربەرانی پەیوەندییەکان لە وڵات ئامادەن بە توندی وەڵامی هەر هەڕەشەیەک بدەنەوە، و گەرەنتی کاری ئینتەرنێت و ئامرازی پەیوەندییەکان بکەن.
ھ.م