سه‌رۆك كۆماری عێراق: پێویسته ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی ره‌تبكرێته‌وه
پێویسته رێز له ئیراده‌ی گه‌ل بگیرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆماری عێراق، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، رایگه‌یاند، پێویسته رێز له ئیراده‌ی گه‌ل بگیرێت و هه‌ر ده‌ستتێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی ره‌تبكرێته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بڵاویكردووه‌ته‌وه، هاتووه: ئه‌مڕۆ له كۆشكی سه‌لام له شاری به‌غدای پایته‌خت، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح پێشوازی له باڵیۆزی ژاپۆن له عێراق كرد.
هه‌روه‌ها هاتووه: له دیداری نێوانیاندا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ژاپۆن كردووه‌ته‌وه.
له‌و میانه‌یه‌دا، سه‌رۆك كۆمار به پێوستی زانیوه پشتیوانی سه‌قامگیری عێراق بكرێت و ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا له وڵات‌دا هه‌یه به رێزگرتنی ئیراده‌ی گه‌لی عێراق و ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی له سیاسه‌تی ناوخۆیی وڵات تێپه‌ڕێندرێت.