لە بەغدا چوار مووشەك ئاراستەی بنكەیەكەی سەربازی ئەمەریكا كران
رووداوەكە دوای بۆردومان كردنی پێگەكانی حەشد بووە
K24 - ھەولێر
دوای ئەوەی ھێزەكانی حەشدی شەعبی لەلایەن ئەمەریكاوە بۆردومان كران، چوار مووشەک لە بنکەیەکی سەربازی ئەمەریکا لە نزیک بەغدا کەوتنەخوارە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرایكرد، کەسانێکی نەناسراو چوار مووشەکی جۆری کاتیۆشایان ئاراستەی بنکەی سەربازی تاجی باکووری بەغدا کرد، کە راوێژکارانی سەربازی ئەمەریکا تیایدا جێگیرکراون.
وەک ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان پێدا، مووشەکەکان لەناو بنکە سەربازییەکە کەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکیان لێنکەوتووەتەوە.
ئەم رووداوە دوای ئەوە دێت ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 29/12/2019، هێزەکانی ئەمەریکا چەند پێگەیەكی حزبوڵڵا و حەشدیان لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق بۆردومان کرد.
ھ.م