باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا: ته‌قه‌ ده‌كه‌ین

هۆشدارییه‌كی به‌په‌له‌

K24 – هه‌ولێر:

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا له‌ رێگه‌ی بڵندگۆوه‌ هۆشداری دایه‌ خۆپیشانده‌رانی عێراقی.

به‌ گوێره‌ی زانیاری سایته‌ عێراقییه‌كان، له‌ رێی بڵندگۆكانه‌وه‌، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه‌، هێزێكی ئه‌منی پڕچه‌ك له‌ ناو باڵیۆزخانه‌دان و فه‌رمانیان پێیه‌ ته‌قه‌ له‌ هه‌ر كه‌سێك بكه‌ن، بیه‌وێت هێرشبكاته‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌.