ئه‌مه‌ریكا هێزی جوڵاند
بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی باڵیۆزخانه‌كه‌یان
K24 – هه‌ولێر:
چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی به ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "رۆیته‌رز"یان راگه‌یاند، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی باڵیۆزخانه‌كه‌یان، هێزی زیاتریان ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كردووه.
به گوێره‌ی زانیاری ئه‌و ئاژانسه، هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له ده‌وروپشتی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
هاوكات به گوێره‌ی زانیاری سایته عێراقییه‌كان، له رێی بڵندگۆكانه‌وه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، هێزێكی ئه‌منی پڕچه‌ك له ناو باڵیۆزخانه‌دان و فه‌رمانیان پێیه ته‌قه له هه‌ر كه‌سێك بكه‌ن، بیه‌وێت هێرشبكاته سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه.