ئێران: یان ده‌بێت ئاسایشی كه‌نداو بۆ هه‌موومان بێت یانیش بۆ كه‌س نابێت
"له‌و كاته‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هاتووه‌ته ناوچه‌كه به‌لایه‌نی كه‌م 3 جه‌نگی فه‌رمی هه‌ڵگیرساون"
K24- هه‌ولێر:
عه‌باس عێراقچی، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دووپاتی ده‌كاته‌وه، "ئاسایش و سه‌قامگیری له كه‌نداو پارچه ناكرێت، یان ده‌بێت بۆ هه‌موومان بێت یانیش نابێت بۆ كه‌س بێت".
ئه‌م قسانه‌ی عێراقچی له میانه‌ی گوته‌یه‌كدا له كۆڕبه‌ندی "گفتوگۆی تاران"ـدا هاتوون و گوتی: "له‌و ساته‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه بوونی هه‌یه، به‌لایه‌نی كه‌م 3 جه‌نگی فه‌رمی هه‌ڵگیرساون.. له‌كاتێكیشدا هیچ سیسته‌مێكی گشتگیر نییه كه ته‌واوی وڵاتانی كه‌نداو له‌خۆ بگرێت و ئه‌نجوومه‌نی وڵاتانی كه‌نداویش سیسته‌مێكی گشتگیریان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نییه و ئێرانیش له‌و ئه‌نجوومه‌نه ئه‌ندام نییه و ناتوانین له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌وه بگه‌ینه چوارچێوه‌یه‌كی هاوبه‌شی ئه‌منی بۆ ناوچه‌كه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "بیانییه‌كان ناتوانن ئاسایش بۆ ناوچه‌كه دابین بكه‌ن و ئاسایشی ناوچه‌كه یه‌كه و پارچه‌پارچه ناكرێت، یان ئه‌وه‌تا بۆ هه‌موویان ده‌بێت، یانیش بۆ كه‌س نابێت.. پێویسته به هاوبه‌شی هه‌وڵ بۆ ئاسایشێكی به‌كۆمه‌ڵ بده‌ین".
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، "ئێمه پێویستیمان به چوارچێوه‌یه‌كی ئه‌منی هاوبه‌ش هه‌یه، كه دوور بێت له هێزی بیانی، بۆ ئه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان هه‌وڵ بۆ ئه‌وه نه‌ده‌ن ره‌وایه‌تی به بوونی خۆیان له ناوچه‌كه بده‌ن".
له‌باره‌ی پێنجه‌م هه‌نگاوی وڵاته‌كه‌ی بۆ كشانه‌وه له پابه‌ندبوونه‌كانی به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی یاریده‌ده‌ری وهزری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی: "هێشتا پرۆتۆكۆڵه‌كه لای ئێمه له‌ناونه‌براوه، به‌ڵام هیچ كۆت و بهندێكیش له‌به‌رده‌م پرۆگرامی ئه‌تۆمی ئێان نابێت و ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین، ئێستا هاوسه‌نگی بۆ رێككه‌وتنه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه ده‌ڵێت: "حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه بگه‌ڕێته‌وه بۆ پابه‌ندبوونه‌كانی، به‌و مه‌رجه‌ی كۆتوبه‌نده‌كان هه‌ڵگیرێن و ئێران له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی سوودمه‌ند بێت".
سه‌رچاوه: فارس نیوز
H.B