سه‌رۆك كۆماری عیراق: جه‌نگی به وه‌كاله‌ت ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه
"نابێت عێراق بكرێته گۆڕه‌پانێك بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ"
K24- هه‌ولێر:
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی كاركردن و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له پێناو پاراستنی عێراق و ناوچه‌كه له جه‌نگ و ململانێكان كرده‌وه و، دووپاتیشیكرده‌وه، "جه‌نگی به‌وه‌كاله‌ت ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و نابێت عێراق بكرێته گۆڕه‌پانێك بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، ئه‌م قسانه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق له میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هاتوون و داوایكرد، "پێویسته هه‌وڵه‌كانی هه‌موو لایه‌نه‌كان یه‌كبخرێن، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانه هه‌نووكه‌ییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن" و له‌پێناو دابینكردنی ژیانێكی خۆش و سه‌قامگیر بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه، داوای له لایه‌نه‌كان كرد، "دان به‌خۆیاندا بگرن و هه‌وڵ بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان بده‌ن".
له به‌رامبه‌ریشدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی كرده‌وه، "وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك له‌پێناو پارێزگاریكردن له سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری عێراق و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه بۆ دیالۆگی بونیادنه‌رانه له‌باره‌ی دۆخه هه‌ستیاره‌كه‌ی ئێستا، كه ناوچه‌كه پێیدا گوزه‌ر ده‌كات".
H.B