چین له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا درووست ده‌كات
نه‌خۆشخانه‌كه هه‌زار قه‌ره‌وێله‌ییه و له 3ی مانگی داهاتوو ده‌ستبه‌كار ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
چین بڕیاریدا له ماوه‌ی 10 رۆژدا نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی تووشبووان به ڤایرۆسه بكوژه ترسناكه‌كه‌ی "كۆرۆنا" درووست بكات، كه تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه 26 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و سه‌دان حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوونیش تۆماركراون.
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه و له‌گه‌ڵ هاتنی سه‌ری ساڵی "قه‌مه‌ری"، مۆڵه‌تی گشتی له 10 گه‌وره شاری ئه‌و وڵاته كه به ملیۆنان كه‌س لێیان نیشته‌جێن راگه‌یه‌ندراوه و ئه‌مڕۆش ته‌واوی وێستگه و ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه داخراون، ئیداره‌ی شاری وۆهانیش كه گه‌ورترین ئه‌و شارانه‌یه كه په‌تاكه‌ی لێ بڵاوبووه‌ته‌وه، رایگه‌یاند، "بڕیاریداوه له ماوه‌ی ته‌نیا 10 رۆژدا نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌زار قه‌ره‌وێله‌یی بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووان به ڤایرۆسی "كۆرۆنا" دروست بكات".
بڕیاریشه بینایه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه له‌سه‌ر رووبه‌ری 25 هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه دروست بكرێت و تا رۆژی 3ی مانگی داهاتوو بكه‌وێته بواری خزمه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووان.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، هه‌ر به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه، شه‌قامه‌كان و ناوه‌نده بازرگانی و شوێنه گشتییه‌كانی شاری وۆهان، كه پێشتر به جه‌نجاڵی به‌ناوبانگ بوون، به شێوه‌یه‌كی ترسناك بێده‌نگ و كپ بوونه.
وێستگه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، میترۆ و تونێله‌كان داخراون و هه‌ر ئۆتۆمبیلێكیش له رێگاوه بڕوات پۆلیس پشكنینی بۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام شه‌قامه‌كانی هاتوچۆ به‌یه‌كجاری دانه‌خراون.
ئاژانسه‌كه له ده‌سه‌ڵاتدارانی چین گواستییه‌وه، رێكاری تایبه‌تیان له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه‌یان گرتووه‌ته‌به‌ر، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا له شاری په‌كین سه‌رجه‌م چالاكییه گشتییه گه‌وره‌كان تا كاتێكی نادیار دواخراون، له‌وانه‌ش پیشانگه‌ی په‌رستگه كلاسیكییه‌كان، كه دیارترین سروتی سه‌ری ساڵی "قه‌مه‌ری"ـیان لێ به‌ڕێوه‌ده‌چن.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش لیژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتمانی ئاشكرایكرد، حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه تا ئێستا به‌ته‌واوه‌تی پشتڕاستكراونه‌ته‌وه بۆ 830 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه و تائێستاش 26 كه‌س به‌و په‌تایه مردوون.
دوای چینیش، هه‌ریه‌ك له كۆریای باشوور و ژاپۆن دووه‌م حاڵه‌تی توشبوونیان له وڵاته‌كانیان راگه‌یاند، چه‌ند حاڵه‌تێكیش له هۆنگ كۆنگ، ماكاو، تایوان، ئه‌مه‌ریكا، تایله‌ند، سنگاپوره و ڤێتنام راگه‌یه‌ندراون.
H.B