تۆمارکردنی کۆمپانیا بیانییەکان لە ھەرێمی كوردستان زیاد دەكات
"کۆمپانیاکان بە ئۆنلاین دەتوانن خۆیان تۆماربکەن"
K24 - ھەولێر
تۆماركردنی كۆمپانیا بیانیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان له زیاد بووندایه. شێخ ئاراس، به‌ڕێوبه‌ری گشتی تۆماری كۆمپانیاكان له وه‌زارتی بازرگانی رایده‌گه‌یەنێت "ئێستا 3 ھەزار و 400 كۆمپانیای بیانی و ناوخۆیی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن كه ئه‌مەش ژماره‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ره".
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئێستا سیستمی ئۆنلاین له وه‌زارەتی بازرگانی كاری پێده‌كرێت و ده‌توانرێت به چه‌ند كاتژمێرێك ناوی كۆمپانیا تۆمار بكرێت.
ھ.م