فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
تایبه‌ته به كێشه‌ی نه‌بوونی غاز
K24- هه‌ولێر:
له‌باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ی نه‌بوون و گرانبوونی نرخی غاز له سنووری پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و كێشه‌یه‌ی بۆ چه‌ند كه‌سانێكی دەست ڕۆیشتووی دەڤەری گەرمیان گه‌ڕانده‌وه، كه رێگری له هاتنی غاز بۆ هه‌ولێر ده‌كه‌ن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر:
هاوڵاتیانى خۆشەویستی سنوری پارێزگای ھەولێری پایته‌خت.
ماوەیەکە لە سنوری پارێزگای ھەولێر کێشەی نەبوونی غازی ماڵان سەری ھەڵداوە، كاتێك ده‌بینرێت گروپێكی دوور له یاسا و ئێتیکی دیموكراسییه‌كان، رێگرن بۆ هاتنى غازى رۆژانه‌ى سنوری پارێزگای هه‌ولێر و رێگریشن بۆ جێبه‌جێكردنى پرۆسه‌ى چاكسازى کە پەرلەمان و حکوومەتی ھەرێم دەنگیان بۆ داوه.
بەنیگەرانیەکی زۆرەوە ئه‌و شێوه هه‌ڵسوكه‌وته نادیموكراتى و نایاساییانه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، كه نابێت چه‌ند كه‌سانێكی دەست ڕۆیشتووی دەڤەری گەرمیان که تەنھا بیر لەبەرژەوەندی کەسی خۆیان دەکەنەوە، ببنه ھۆکاری قەیران دروستکردن.
لێرەوە بەناوی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر، ئه‌م هه‌نگاوه مه‌حكووم و شەرمەزار ده‌كه‌ین، داواكارین یاسا سه‌روه‌ر بێت.
فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر
2-2-2020
H.B