کاسیاس خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دەپاڵێوێت

کاسیاس ئەزموونێکی نوێ تاقی دەکاتەوە

ئیکەر کاسیاس خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا هەڵدەبژێرێت.
رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئیکەر کاسیاسی گۆڵپارێزی پێشووی ریال مەدرید و ئێستای پۆرتۆ بڕیاریداوە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بەربژێر بکات، کە ئەمساڵ هەڵبژاردەکانی فیدراسیۆنەکە دەکرێن و کاسیاس ئەم بڕیارەی خۆی بە ئەنجوومەنی باڵای وەرزشی ئیسپانیا راگەیاندووە.
لەوەتەی ساڵی 2018وە لویس رۆبیالێس سەرۆکایەتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دەکات و رۆبیالێس یەکێکە لە بەرژێرەکانی پۆستەکە، بەڵام کاسیاس دەیەوێت ئەزموونێکی نوێ تاقیبکاتەوە و رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی ئەم پۆستە بکات، لەکاتێکدا ئیکەر ساڵی رابردوو لە کاتی راهێنانەکانی پۆرتۆ تووشی جەڵتەی دڵ بوو ماوەیەک لە یاریکردن دابڕا.