عه‌للاوی له ئه‌گه‌ری شكستهێنانی حكوومه‌ته‌كه‌ی هۆشداری ده‌دات
ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كیش ده‌ڕه‌خسێت
K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی، سه‌رۆك وه‌زیری راسپێردراوی عێراق دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی شكست بهێنێت، سیسته‌می سیاسیی عێراق دوای ساڵی 2003 به ته‌واوی له‌ناو ده‌چێت و عێراق له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
گوتیشی: له ئه‌گه‌ری شكستپێهێنان به حكومه‌ته‌كه‌ی، ده‌رگاكان به‌یه‌كجاری به‌ڕووی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ركی له كاروباری ناوخۆی وڵات‌دا ده‌كرێنه‌وه.
له‌م باره‌شه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو به ئاژانسی به‌ترای ئوردنیی راگه‌یاندووه، عه‌للاوی داوای هاوكاریكردنی بێمه‌رجی له لایه‌نه سیاسییه‌كان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپشك بكرێت له هه‌ڵبژاردنی تیمه وه‌زارییه‌كه‌ی، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست بخرێته كاروباره‌كه‌یه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، عه‌للاوی پاڵپشتی لایه‌نه سیاسییه‌كان و كوتله په‌رله‌مانییه‌كان و حزبه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه، له به‌رامبه‌ردا ئه‌ویش به‌ڵێنی داوه، ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكات و كار له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانانه بڕه‌وێندرێنه‌وه، كه ماوه‌ی 4 مانگه شه‌قامی عێراقی ته‌نیوه.
H.B