خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤیلاند داوای مافه‌كانیان ده‌كه‌ن
چاڤیلاند 9 هه‌زار و 800 خاوه‌ن پشكی هه‌یه
K24- سلێمانی:
خاوه‌ن پشكه‌كانی پرۆژه‌ی چاڤی لاند، داوا له شاسوار عه‌بدولواحید، خاوه‌نی كۆمپانیای نالیا ده‌كه‌ن، پاره‌كانییان بداته‌وه و ده‌شڵێن: شاسوار عه‌بدولواحید، خاوه‌نی پڕۆژه‌ی چاڤیلاند فێڵی له ئێمه كردووه.
چاڤی لاند نۆ هه‌زار و 800 خاوه‌ن پشكی هه‌یه و كۆی پاره‌كانیشیان زیاتر له 30 ملیار دیناره، كاتی خۆی پشكه‌كانییان له چاڤی لاند كڕیوه و تا ئێستا ئه‌وان ته‌نها 1%ی پاره‌كانی خۆیان پێدراوه‌ته‌وە و كۆمپانياكه فێڵێكى ئاشكراى له‌وان كردووه.
H.B