سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌وتی سه‌در داوای كوده‌تایه‌كی راسته‌قینه ده‌كات
"شۆڕشه‌كه‌مان ته‌نیا به دوو هه‌نگاو ده‌بێت و نایكه‌ین به سێ"
K24- هه‌ولێر:
حاكم زاملی، سه‌ركرده له ره‌وتی سه‌در داوای له لایه‌نگرانی ره‌وته‌كه‌ی كرد، "له دژی حزبه پشكپشكێنه‌كان كوده‌تایه‌كی راسته‌قینه ئه‌نجام بده‌ن".
له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا زاملی دژایه‌تی خۆی بۆ ئه‌و حزبانه نیشاندا، كه رۆڵیان له تێنه‌په‌ڕاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌للاویدا هه‌بووه و ده‌شڵێت: "ئێستا ئه‌و حزبانه كه ئێستا هه‌ست به سه‌ركه‌وتنی خۆیان ده‌كه‌ن، دووباره كه‌وتوونه‌ته‌وه پلان بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه و به پۆشاكێكی نوێوه سیسته‌می پشكپشكێنه پیاده بكه‌نه‌وه".
دووپاتیشی كرده‌وه، "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری له زۆرێك له پارێزگاكانی عێراق گه‌یشتووه‌ته له 50%، بۆیه پێویستمان به كوده‌تایه‌كی راسته‌قینه هه‌یه له دژی ئه‌و حزبانه‌ی هه‌وڵ بۆ پشكپشكێنه ده‌ده‌ن".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ره‌وتی سه‌در جه‌ختیشی كرده‌وه، "شؤرشه‌كه‌مان ته‌نیا به دوو هه‌نگاو ده‌كرێت و نایكه‌ین به سێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌شێك له نوێنه‌رانی خه‌ڵك له ناو په‌رله‌مان ده‌ست به راپه‌ڕین بكه‌ن و رێگه به كاندیدی هیچ حزبێك نه‌ده‌ن بچێته په‌رله‌مان، هه‌وره‌ها رێگه به تێپه‌ڕاندنی هیچ كابینه‌یه‌ك نه‌ده‌ن كه له‌لایه‌ن كاندیدی یه‌كێك له‌و حزبانه‌وه هه‌وڵی پێكهێنانی بدرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، "هه‌نگاوی دووه‌م وه‌ك ده‌گوترێت - چاره‌سه‌ری گشتگیره -، ئه‌گه بێت‌و هه‌نگاوی راپه‌ڕینی نوێنه‌رانی خه‌ڵك له په‌رله‌مان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ده‌بێت گه‌ل رۆڵی خۆی ببینێت و په‌رله‌مان گه‌مارۆ بدات و ئه‌و دامه‌زراوه‌یه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن توانی حكومه‌ت هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی كرد، كه ماوه‌كه‌ی له 6 مانگ زیاتر نه‌بێت، ئه‌مه باشترین چاره‌سه‌ره بۆ لابردنی گه‌نده‌ڵكاران و بنبڕكردنی سیسته‌می پشكپشكێنه".
ئه‌م گوتانه‌ی زاملی دوای ئه‌وه هاتوون، محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی نه‌یتوانی متمانه‌ی په‌رله‌مان بۆ كابینه‌كه‌ی به‌ده‌ستبهێنێت و جگه له كوتله‌كانی سائیرون و فه‌تح، لایه‌نه‌كان تێبینی زۆریان له‌سه‌ر كارنامه‌كه‌ی هه‌بوو و زۆربه‌ی كوتله سیاسییه‌كان جه‌ختیان له‌وه ده‌كرده‌وه، كارنامه‌كه‌ی عه‌للاوی پڕه له سه‌رپێچی ده‌ستووری. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كورد كه له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له به‌غدایه، له كارنامه‌ی عه‌للاویدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی كورد نه‌كرابوو، وێڕای فه‌رامۆشكردنی پێكهاته‌ی سوننه، بۆیه نه‌یتوانی متمانه‌ی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت.
H.B