کۆرۆنا رێژەی جیابوونەوەی لە چین زیاد کردووە

"خەڵک کاتێکی زۆر لە ماڵەوە بەسەر دەبەن"

K24- هەولێر:

بەشی تۆماری چین بڵاویکردەوە، بەهۆی زۆر مانەوەی خەڵکی چین لە ماڵەوە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، رێژەی جیابوونەوەی هاوسەران زیادی کردووە.

لو شیجون، بەڕێوەبەری بەشی تۆمار هاوسەرگیریی کە هەرێمی سیچوان لە چین دەڵێت، لە 24ـی مانگی شووباتەوە، 300 هاوسەر داوای جیابوونەوەیان کردووە.

دەشڵێت، رێژەکە زیادی کردووە ئەمەش بەهۆی ئەوەی  خەڵکەکە کاتێکی زیاتر لە ماڵەوە دەمێننەوە چونکە رێژەی جیابوونەوە پێشتر زۆر کەمتر بووە.

لو شیجون ئاماژە بەوەش دەکات، خەڵکە گەنجەکە کاتێکی زۆر لە ماڵەوە بەسەر دەبەن، دووچاری گرفت و گفتوگۆی تووند دەبن و خێرا پەنا بۆ جیابوونەوە دەبەن.

ئەمەش وایکردووە بەرپرسانی چین خشتە بۆ داواکاریی جیابوونەوەکان دابنێن بە جۆرێک لە رۆژێکدا تەنها 10 داوا وەردەگرن.

The Daily Mail