روونکردنەوەیەك لە هاتووچۆی هەولێرەوە
سەبارەت بەرێگەپێدانی مەرجدار
K24- هەولێر:
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رێنمایی دەداتە ئەو كەس و لایەنانەی كە رێگەپێدانی مەرجدار دەیانگرێتەوە و هۆشداری دەدات، "هەر كەسێك پابەندی رێنماییەكان نەبێت، رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە".
دەقی راگەیەندراوەكە:
ئەمڕۆ لەسەر بڕیاری بەڕێز پارێزگار، رێگە بە هەندێك ئوتومبێل درا، کە قەدەغەی هاتووچۆ بشکێنن، ئەوانیش بریتین لە ئوتومبێلی هەندێك فەرمانگەی خزمەتگوزاری و هەندێك کۆمپانیای وەك کۆمپانیاکانی خۆراك و هاوشێوەكانیان.
پێشتریش رێگە بە ئەفسەر و کارمەندی هێزە ئەمنیەکان، کارمەندانی تەندروستی، راگەیاندنەکان، کۆمپانیای نەوت و کۆمپانیاکانی گەیاندن وەك کۆڕەك و ئاسیا سێل درابوو، کە بۆ راپەڕاندنی کارەکانیان لە دەرەوە بن.
بەڵام ئەم رێگەپێدانە مەرجدارە و مەرجەکەش ئەوەیە، کە دەبێت کارەکان بە ئوتومبێلی کۆمپانیاکان بێت و بە ئوتومبێلی کەسی نەبێت و نابێت لە ناو ئوتومبێلەکان ژن و منداڵ هەبێت.
بۆیە هەموو لایەك ئاگاداردەکەینەوە، كە پابەندی ئەم خاڵانە بن و هەر کەسێك سەرپێچی بکات توشی سزا دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر
2020/3/16
H.B