ئەحمەد هۆشیار: گەشتە ئاسمانییەکان بەشێوەیەکی کاتیی راگیراون

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، گەشتە ئاسمانییەکان بەشێوەیەکی کاتیی راگیراون.

ئەمرۆ سێشەممە، 21ـی تەمموزی 2026، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند: لەگەڵ هەبوونی شەپۆلێکی هێرشی بو سەر شاری هەولێر و ئاسمانی هەولێر و گەشتە هاتوو و رۆیشتووەکانی فرۆکەخانەی هەولێر بە شێوەی کاتیی راگیراون.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا، لە دوای ئاسایی بونەوەی رەوشی ئەمنی، گەشتەکان وەک خۆیان بەردەوام دەبن، تەنیا بەشێوەیەکی کاتی راگیراون.

هاوکات، ئەمڕۆ سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەولێر چالاک کرا و توانرا شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) لە ئاسمانی ناوچەکەدا تێکبشکێندرێن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوای دەستپێکردنەوەی هێرشەکان ئەمریکا و ئێران بۆ سەر یەکتر زیاتر لە 25 درۆن ئاراستەی هەولێر کراون و سەرجەمیان لە ئاسمان تێکشکێندراون.