یارییەکانی یۆرۆ 2020 دواخرا
یارییەکانی یۆرۆ 2020 دواخرا
K24 – ههولێر:
یوفا بڕیاریدا یارییەکانی یۆرۆ 2020 بۆ ماوەی ساڵێک دوابخات.
یەکێتی تۆپی پێی ئهوروپا بڵاویکردەوە، یارییەکانی یۆرۆ2020 بۆ ساڵی 2021 بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دواخرا.
بڕیارە بوو لە 12ـی حوزەیران بۆ 12ـی تەمموزی ئەمساڵ لە 12 وڵاتە یارییەکان ئەنجام بدرێت، بەڵام مەترسییەکانی کۆرۆنا، ئەو چالاکییە وەرزشییە گرنگەی دواخست.
دوو ساڵ جارێک یارییەکانی ئەو پاڵەوانێتییە بەڕێوەدەچن و تیایدا هەڵبژاردەکانی ئەوروپا رکابەری بۆ بردنەوەی نازناوەکە دەکەن.