لەم کاتەدا که هەموو شوێنەکان داخراون چۆن لەگەڵ منداڵەکانمان کات بەسەرببەین

دۆخەکه بۆ منداڵان بێزارکەره

K24 - هەولێر

له زۆربەی وڵاتانی جیهان بەهۆی کۆرۆناوه دەرگای قوتابخانەکان داخراون، ئەمەش واتا منداڵ شەو و رۆژ له ماڵەوەیه و قەدەغەکردنی هاتوچۆ و داخستنی شوێنه گشتییەکانیش، بارودۆخەکەی ئاڵۆزتر کردووه.

بۆیه زۆربەی منداڵەکان هەست به بێزاربوون دەکەن هەندێکیش ماڵەوەیان به پیسکردن و ئاڵۆزکردنی ناوماڵ بێزارکردووه.

ئێستا دەیان ملیۆن منداڵ له ماڵەوەن و نازانن چۆن کاتەکانیان بەڕێبکەن. تەنانەت هاوینیش بێ هەڤاڵ و بێ شوێنی یارکردن منداڵان بێزاردەکات.

زۆربەی منداڵانیش بەهۆی داخستنی قوتابخانەکان غەمبار بوونه.

ماموستای دەرونی  له زانكوی ساسیكس سام كاترایت دەڵێت. ئەودەمە بۆ منداڵەکان وەک زیندان وایه.

کێشەی سەرەکیش ئەوەیه منداڵ هەستدەکەن به ناچاری له ماڵەوه ماونەتەوه. مانەوه له ماڵ و لەلایەکی دیکەوه منداڵەکان ئەو غەمەیان کەوتۆتەبەر که باوکەکانیان کاری خۆیان لەدەستدەدەن.

پێشتر منداڵان بەیانیان دەچوونه قوتابخانه و ئێوارانیش خۆیان به کاری هونەرییەوه سەرگەرم دەکرد. بەڵام ئێستا رەوشەکه گۆڕاوه و منداڵان له ماڵەوه به بێکاری ماونەتەوه و شپرزه بوونه.

بۆ گەورەکان رەوشەکه خۆشه، بەڵام منداڵ حەز له رۆتین ناکەن و دەیانەوێت هەردەم به شتێکەوه سەرگەرم بن.

شارەزایەکی دەروونی دەڵێت، پێویستە  دایک و باوکان منداڵەکانیان هانبدەن له رێگەی تەلەفۆن و ڤیدیۆکۆڵ لەگەڵ برادەرانیان قسه بکەن بۆ ئەوەی لەیەک دوور نەکەونەوه.

ھەروەھا پێشنیار دەكەن ئەگەر بکرێت ل باخچەی ماڵ یان ئەگەریش نەبوو له بەلەكون ھندێک یاری و وەرزش لەگەڵ منداڵەکانیان ئەنجام بدەن.

له هەمانکاتیشدا پێویستە ھاوسەنگیی دەروونی و جەستەیی لەبەرچاو بگرن به گوێدان و وەرگرتنی زانیاریی دروست.

ئێمە دەتوانین منداڵەکانمان له هەواڵەکان بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ژمارەی تووشبووان و قوربانیان دوور بخەینەوه. بۆیه شارەزایان پێشنیاردەكەن  منداڵانی نێوان 10 تاکو 18 ساڵ له هەواڵەکان دوور بخەینەوه.

بو منداڵانی سەرووی 15 ساڵ بارودۆخەکه دژوارترە كه له رێگەی تۆڕه کۆمەڵایەتییەکان هەواڵ و پڕۆپاگەندەی هەڵه بخوێننەوه، بۆیه دەبێت هۆشیار بکرێنەوه که هەرشتێک بڵاودەکرێتەوه راست نییه و دەبێت پشت به سەرچاوەی فەرمی ببەسترێت.

ھەروەھا منداڵ تێبگەیەندرێت که ئێستا رەوشەکه له هەموو جیهان بەمشێوەیەیه و هەموو منداڵان له ماڵەوەن.

هەواڵەکانی سەبارەت به کۆرۆنا باری دەروونی منداڵان تێکدەدەن، بۆیه دەبێت گوشاری دەروونی منداڵ کەمبکرێتەوه. ئاگاداربن شت گەوره مەکەن و دەبێت راستگوویی و هاوسەنگی لەبەرچاوبگرین.

منداڵان نیگەرانن و نازانن چارەنووسی قوتابخانەکانیان چی دەبێت

زۆر له منداڵەکان نیگەران ئەوەن که نەتوانن ساڵی خوێندن تەواوبکەن. بەتایبەت قۆناغەکانی کۆتایی و زانکۆکان، بۆیه شارەزایان دەڵێن، دەبێت دایک و باوکان رەوشەکه ئارام بکەنەوه و تێیان بگەیەنن که ئەم بارودۆخه تێدەپەڕێت.

كەی ئەم بارودۆخه تەواو دەبێت؛ ئەو پرسیارەی لەناو مێشكی هەموو منداڵەکان دایه

ئەرێ له کۆتایی بارودۆخەکه نزیک بووینەتەوه و کەی تەواو دەبێت؟ وڵامدانەوەی ئەم پرسیارانه قورسه و شارەزایان دەڵێن، به جۆرێک منداڵەکان تێبگەیەنن که ئەمه پشووه و تەواو دەبێت.

لایەنی ئەرێنیی بارودۆخەکه

هەموو جار داوامان لێدەکرێت که هاوسەنگی لەنێوان کار و ژیانی خێزانی رابگرین و کاتی پێویست بۆ منداڵەکانمان تەرخان بکەین. ئێستا ئەم رەوشه به ناچاری هاتووەتەپێش و هەلێکی باشه بۆ زیاتر نزیک بوونەوه له تاکەکانی خێزان.