هۆڵه‌ندا.. له 24 كاتژمێردا 43 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
سه‌دان كه‌سی دیكه تووشبوون
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز رایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری رابردوودا 43 حاڵه‌تی نوێی گیانله‌ده‌ستدان له هۆڵه‌ندا تۆمار كراوون.
به گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی ته‌ندروستی هۆڵه‌ندا له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 573 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراوون.
حكومه‌تی هۆڵه‌ندا راشیگه‌یاند، تا ئێستا 4 هه‌زار و 204 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه و 179 كه‌سیش به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه كه ته‌مه‌نیان له نێوان 57 تا 97 ساڵدایه.