لە سەردەمی كۆرۆنا دەڵێت "من محەمەدی مەهدی"یم

لەبەردەم مزگەوتێك خۆی بە خەڵك دەناسێنێت

K24- هەولێر:

میدیاكانی میسر گرتەڤیدیۆیەكیان بڵاوكردەوە، كە لە دیمەنەكانیدا پیاوێكی بەتەمەنی ریش درێژی ماش و برنج دەردەكەوێت، بە دەنگێكی بەرز دەڵێت: "من مەهدی چاوەڕوان كراوم".

لە گرتەكەدا پیاوەكە هاوار دەكات، "ئەی خیەڵكینە، من مەهدی چاوەڕوانكراوم، خودا منی وەك پێغەمبەر ناردووەتە سەر دونیا، محەمەد پێغەمبەری خودا لە بارەی منەوە هەواڵی داوە، خودا منی وەك پێغەمبەر بۆ هەموو دونیا ناردووە، من مەهدیم، من مەهدی پێغەمبەری خودا، عیسای كوڕی مەریەمم، فەرمانم پێكرا تەسلیم ب، بۆیە تەسلیمی خودا بووم، من مەهدییم و ماوەی 7 ساڵ خاوەنی خەڵكم، ئەگەر مردم قیامەت هەڵدەستێت، من مەهدیم و هیچ پێغەمبەرێك دوای من ناهێتە دونیاوە، خودایە پەیامی خۆمم راگەیاند گەواهی بدە".

ئەو هاووڵاتیەی كە ئاماژە بە ناوی ئەو و ئەو شوێنە نەكراوە كە بانگەوازەكەی تێدا دەكات، جەخت دەكاتەوە، "پێغەمبەری خودا مژدەی پێداوە بە دەركەوتنی لە كۆتایی زەمان، بۆ ئەوەی حوكمی دونیا بكات و دادپەروەری بڵاوبكاتەوە".

H.B