مەلایەک لە ئێران دەچێتە نەخۆشخانەکان و دەڵێت چارەسەرم لە پەیامبەری ئیسلامەوە بۆ هێناون

یەکێک لە نەخۆشەکان مردووە

K24- هەولێر:

ئاژانسی ئیرنای سەر بە حکومەتی ئێران بڵاویکردەوە، مەلایەك سەردانی ژماره‌یه‌ك نەخۆشى کۆرۆنا دەكات و دەرمانێكیان ده‌داتێ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشه‌كان گیانى له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌ك ئاژانسه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە و تیایدا دەردەکەوێت، مەلایەک دەچێتە نەخۆشخانەیەکی باکووری ئێران و بۆنێک دەدات لە لوتی نەخۆشەکانی کۆرۆنا و پێیاندەڵێت بۆنی بکە، ئەمە لە پەیامبەرەوە هاتووە.

یەکێک لەو نەخۆشانە بە ناوی موحسن شەریفی گیانی لەدەستداوە.

بەرپرسانی ئەمنی ئێران، ناسنامەی مەلاکەیان ئاشکرا كردووە و فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکردووە.

H.J

ArabNews