ئهو درێسهی ماتیرازی كهلهكهی زێدانی بهركهوت به پارهیهكی گرانبهها دهفرۆشرێت
ماتێرازی درێسهكهی مۆندیالی 2006 دهخاته زیادهی ئاشكرا و دهیفرۆشێت
مارکۆ ماتێرازی ئیتاڵی درێسی خۆی لە مۆندیالی 2006 لە رێگەی زیادەی ئاشکرا دەفرۆشێت.
مارکۆ ماتێرازی بەرگریکاری پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، بریاریداوە درێسی خۆی لە مۆندیالی 2006 لە رێگەی زیادەی ئاشکرا بفرۆشێت و بە پارەکەی هاوکاری تووشبووان ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی بکات.
درێسەکەی ماتێرازی یادگاری خۆش و ناخۆشی لەگەڵدایە، چونکە ئەو کات لە فاینەڵی مۆندیال زینەدین زیدانی یاریزانی ئەو کاتەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا کەلەیەکی بەهێزی لە سنگیدا و خەریک بوو ئەو یاریزانە تووشی پێکان بکات، لە بەرامبەردا بەم درێسە توانی ناسناوی مۆندیال بەرز بکاتەوە.
رێژەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا رۆژانە لە زیادبوندایە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 80 هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بونە و زیاتر لە هەشت هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
