بەهۆی پرسەیەک لە ناوچەیەکی بەسرە 37 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
ناوەکانیان بڵاوکرانەوە
K24 – ههولێر:
لە باکووری شاری بەسرە، بەهۆی دانانی پرسەیەک، 37 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
بەرپرسێکی تەندروستی بەسرە بە کوردستان24ـی راگەیاند، تەواوی تووشبووان لە ناحیەی هارسە لە گەڕەکی ئەبو سەغیرن. بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە بەسرە تووشی ڤایرۆسەکە بوون، بۆ 318 کەس بەرزبووەوە.
راشیگەیاند، رێکاری گونجاو دەگرینەبەر تاوەکو ئەو دۆخە دووبارە نەبێتەوە چونکە دۆخەکە مەترسیدارە.
لە کۆی 88 کەس کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق مردوون، 18 کەسیان لە بەسرەن.
