كۆرۆنا گه‌یشته ده‌وروبه‌ری پوتن
كه‌سێكی نزیكی پوتن تووشی كۆرۆنا بووه
K24 - هه‌ولێر:
كۆرۆنا گه‌یشته ده‌وروبه‌ری ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا و دیمیتری پیسكۆڤ، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی (كۆشكی كرێملین) تووش كۆرۆنا بوو، كه كه‌سێكی نزیكه له پوتن.
دوای ئەوەی هه‌ریه‌ك له میخایل میشوستینی، سەرۆک وەزیرانی رووسیا، ڤلادیمێر یاکوشێڤی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنان و ئۆلگا لوبیمۆڤای وەزیری کولتوری رووسیا توشی کۆرۆنا بوون، راگه‌یه‌ندرا كه دیمیتری پیسكۆڤی گوته‌بێژی كۆشكی كرێملین، تووشی په‌تاكه بووه و گوازراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه.
له رووی ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا، ئەمرۆ 12 ئایاری 2020 رووسیا پێش ئیسپانیا كه‌وت و له‌سه‌ر ئاستی جیهان دوای ئه‌مه‌ریكا له ریزبه‌ندی دووه‌مدایه.
تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له رووسیای فێدراڵ به‌شێوه‌یه‌كی خێرا له هه‌ڵكشاندایه، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 10899 كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، تا ئێستا 232 هه‌زار و 243 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
له‌و ژماره‌یه‌ش 43 هه‌زار و 512 کەس چاكبوونه‌ته‌وه و تائێستا 2 هه‌زار و 116 كەس گیانیان لەدەستداوە .
ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیای فێدراڵ، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی راسپارد بۆ جێبه‌جێكردنی رێوشوێنه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می ئاساییكردنه‌وه‌ی ژیان و له رۆژی 12 ی ئایاری 2020 قۆناغی یه‌كه‌م ده‌ست پێده‌كات و تێیدا ده‌وامی فه‌رمانگه حكومییه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
پاشان ئه‌گه‌ر رێژه‌ی تووشبووان زیاتر هه‌ڵنه‌كشێت، 23 ی ئایاری 2020 باخچه و پاركه‌كان ده‌كرێنه‌وه و رێگه به به‌شێك لهوهرزشهكان ده‌درێت به‌مه‌رجێك قه‌ره‌باڵغی دروست نه‌كرێت.