كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكردن له ئازادی رۆژنامه‌وانی عێراقی له‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركردنی تیمی كوردستان 24 هاته ده‌نگ
داوا له وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كات فه‌رمانده‌ی لیوای 20ی فیرقه‌ی 5 سزا بدات
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكردن له ئازادی رۆژنامه‌وانی له عێراق ده‌ستبه‌سه‌ركردنی تیمی كوردستان 24 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی لیوای 20ی فیرقه‌ی 5ی سوپای عێراقه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له سنووری پارێزگای كه‌ركووك ئیدانه ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه:
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووك تیمی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان 24ـیان له كاتی كاركردنیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، كه پێكهاتوون له هاوكارمان په‌یامنێر هێمن ده‌لۆ و كامێرامانه‌كه‌ی، نه‌وزاد محه‌مه‌د.
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكردن له ئازادی رۆژنامه‌وانی له عێراق، هێمن ده‌لۆ گوتی: دوای رووماڵی راسته‌وخۆی كاریگه‌رییه‌كانی سووتاندنی گه‌نمی جووتیاران له گوندی زه‌نقه‌ڕی سه‌ر به ناحیه‌ی داقووق له سنووری پارێزگای كه‌ركووك، له گه‌ڵ كامێرامانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی لیوای 20ی سه‌ر به فیرقه‌ی 5ی سوپای عێراقه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر مۆبایل و كامیرا و كه‌لوپه‌له‌كانیاندا گرتووه.
ده‌لۆ گوتیشی: له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌گه‌ڵیان، كه‌ریم حه‌سیب شه‌مه‌ری، فه‌رمانده‌ی لیوای ناوبراو قسه‌ی بێڕێزی پێ گوتوون و داوای لێ كردووه راسته‌وخۆ داخڵی بڵاوكراوه‌ی ده‌نگوباسه‌كانی كوردستان 24 ببێته‌وه و هه‌واڵی پێشووی له‌باره‌ی سووتانی ده‌غڵودانی جووتیاران به درۆ بخاته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، بۆ ماوه‌ی 4 كاتژمێر به ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ماونه‌ته‌وه و فه‌رمانده‌ی لیواكه ره‌تی كرده‌وه ئازادیان بكات، ته‌نیا به‌و مه‌رجه نه‌بێت، كه ده‌بێت به‌ڵێننامه‌یه‌ك به ده‌ستوخه‌تی خۆیان بنووسن، كه هه‌رگیز جارێكی دیكه بۆ رووماڵی رووداوه‌كان ناگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ناوچانه.
كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكردن له ئازادی رۆژنامه‌وانی له عێراق ده‌ستبه‌سه‌ركردنی رۆژنامه‌نووسه هاوكاره‌كانی به‌بێ فه‌رمانی ده‌ستگیركردن شه‌رمه‌زار ده‌كات و به پێشێلكارییه‌كی زه‌قی ئازادی رۆژنامه‌وانی ده‌زانێت، نیگه‌رانی خۆشی له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان بۆ سه‌ر كادیرانی میدیایی له‌كاتی كاركردن راده‌گه‌یه‌نێت.
كۆمه‌ڵه‌كه‌مان داوا له وه‌زیری ناوخۆ و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كه‌ركووك ده‌كات، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی تیمی كوردستان 24 بكاته‌وه و فه‌رمانده‌ی لیواش كه ده‌ستدرێژی و بێڕێزی به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسی كوردستان 24 كردووه و سه‌رپێچی یاسای كردووه، به سزای خۆی بگه‌یه‌ندرێت.
H.B