عێراق ئاماری ئه‌مڕۆی تووشبوون و مردن به كۆرۆنای راگه‌یاند
4 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 3 هه‌زار و 100 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 67 كه‌سی دیكه به په‌تاكه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پشتڕاست كرایه‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 25 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 25 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 8 حاڵه‌ت
به‌سره: 1 حاڵه‌ت
میسان: 1 حاڵه‌ت
كه‌ركووك: 1 حاڵه‌ت
زیقار: 5 حاڵه‌ت
نه‌ینه‌وا: 1 حاڵه‌ت
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 4 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به شێوه‌یه‌ك و 2 حاڵه‌ت له ناوچه‌ی شاری پزیشكی به‌غدا و 2 حاڵه‌تیش له ناوچه‌ی رۆوسافهی ئه‌و شاره، له‌كاتێكدا 37 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه له ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندرا، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
به‌غدا/ كه‌رخ: 13 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 3 حاڵه‌ت
به‌سره: 13 حاڵه‌ت
بابل: 3 حاڵه‌ت
كه‌ركووك: 2 حاڵه‌ت
واست: 1 حاڵه‌ت
هه‌ولێر: 2 حاڵه‌ت
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته 3 هه‌زار و 260 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 121 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 2 هه‌زار و 126 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و هه‌زار و 13 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.
H.B