راگەیەندراوێك بۆ هاووڵاتیانی شاری هەولێر
تا ئێستا 211 تووشبوو چاك بوونه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح، به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستیی هه‌ولێر چاكبوونه‌وه‌ی تووشبووێكی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی تووشبووه‌كه بەتەواوی چاکبووەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بووه‌تەوە و پشکنینی تایبەتی یه‌ك له‌دوای یه‌كی بۆ کراوە و ئه‌نجامه‌كان نێگەتیڤ ده‌رچوون، بۆیه بڕیاردرا بنێردرێتەوە ماڵەوە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، تا ئێستا 211 تووشبوو له هه‌ولێر به ته‌واوی له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
H.B