کونسوڵی گشتی ئوردن پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و خەڵکی کوردستان دەکات
کونسوڵی گشتی ئوردن پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و خەڵکی کوردستان دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
دووشەممە 21ـی تشرینی یەکەمی 2024، فوئاد مەجالی، کونسوڵی شانشینی ئوردن لە هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی( ئێکس)دا، پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و خەڵکی کوردستان دەکات بەبۆنەی بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردن.
کونسوڵی گشتی شانشینی ئوردن ئومێدی بەردەوامی ئارامی و گەشەسەندن و پێشکەوتنی بۆ کوردستان کردووە.