وادەی دەستپێکردنەوە و کۆتایی هاتنی یارییەکانی جام فا راگەیاندرا
خشتەی یارییەکانی جامی فا بڵاوکرایەوە
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا وادەی دەستپێکردنەوەی یارییەکانی جامی فای ئاشکراکرد.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا رایگەیاندووە، رۆژانی 27 و 28ی یۆنیۆ یارییەکانی قۆناخی چارەکی کۆتایی بەڕێوە دەچن، دواتر رۆژانی 11 و 12ی یۆلیۆ یارییەکانی قۆناخی پێش کۆتایی ئەنجام دەدرێن، یاریی کۆتاییش لە رۆژی یەکی مانگی هەشت بەڕێوە دەچێت.
یارییەکانی پێش کۆتایی و کۆتایی وەکو ساڵانی رابردوو لە یاریگای وێمبڵی ئەنجام دەدرێن، بەڵام تاکو ئێستا دیار نییە یارییەکانی چارەکی کۆتایی لە یاریگای یانەکان یانیش لە یاریگای بێلایەن بەڕێوە دەچێت.
لە چارەکی کۆتایی، لێستەر سیتی رووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە و نیوکاسڵ یونایتدیش بەرامبەر مانچێستەر سیتی یاریی دەکات، شیفێڵد یونایتد بەرامبەر ئارسێناڵ یاریی دەکات و مانچێستەر یونایتد و نۆریش سیتیش بەیەک دەگەن.
